The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each. 178. A deceitful peace is more harmful than open war. ئاشتییه‌كی به‌فڕوفێڵ زۆر خراپتره له شه‌ڕێكی ئاشكرا. واته: مرۆڤ تووشی زیانی زیاتر ده‌بێت له‌وانه‌ی كه خۆشه‌ویستی ودۆستایه‌تییان بۆ نیشان ده‌ده‌ن پاشانیش له ژێره‌وه لێیان به‌فڕوفێڵن وهه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن. 179. A disarmed peace is weak. ئاشتی بێ چه‌ك وهێز لاوازه. واته: ئه‌و ووڵاته‌ی له ئاشتی وخۆشی ده‌ژی به‌ڵام هێز وچه‌كی نییه به‌رگری له‌خۆی بكات ئه‌وه ئه‌و ئاشتییه‌ی له‌ناویدا ده‌ژی ئاشتییه‌كی لاوازه و زۆر درێژه ناكێشێت چونكه هه‌ر كاتێك دوژمنه‌كان ته‌ماعی تێبكه‌ن كۆتایی دێت. 180. A discontented man knows not where to sit easy. كه‌سی ناڕازی شوێنێك نادۆزێته‌وه تێیدا ئۆقره بگری. واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناڕازیبوو له‌و حاڵ وبارودۆخه‌ی تێیدایه ئه‌وا ئۆقره ناگرێ وهێمن نابێته‌وه تاوه‌كو نه‌گاته ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێ.
I am Ihsan Saber, an English Language Teaching (ELT) professional, teacher trainer, translator and blogger with an M.A. degree from the University of Sussex, in the U.K.