English Proverbs 160 - 162
160. Courtesy costs nothing.
خۆش مامه‌ڵه‌كردن هیچی تێناچێ.
واته: مرۆڤ هیچ زیانێك ناكات كاتێك به لوتف ونه‌رم ونیانی وڕێز وئه‌ده‌به‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌كات و هه‌میشه قسه‌ی خۆش ونه‌رمه و زبر وتوڕه نییه.
161. Courtesy on one side only lasts not long.
خۆش مامه‌ڵه‌كردنی تاك لایه‌نه درێژه ناكێشێ.
واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك به لوتف ونه‌رم ونیانی وئه‌ده‌ب وڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردی تۆش به‌هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌كرد ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌ویش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵت ده‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێك دیاری پێبه‌خشیت تۆش هیچ جارێك دیاریت پێنه‌دا ئه‌ویش جارێكی تر دیاریت بۆ ناهێنێت.
162. Cowards die many times before their deaths.
كه‌سی ترسنۆك هه‌زار جار ده‌مرێ (پێش مردنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی).
واته: كه‌سی ترسنۆك زۆر له مردن ده‌ترسێ بۆیه هه‌ر كاتێك به بارودۆخێكی مه‌ترسیداردا ده‌ڕوات وه‌كو ئه‌وه‌یه بمرێ له ترسان، هه‌ربۆیه‌ش چه‌ندین جار ده‌مرێ پێش ئه‌وه‌ی بگاته مردنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی كه كه‌س لێی ده‌رباز نابێت ئه‌گه‌ر بێ نه‌خۆشی و له‌ناو قه‌ڵاش بیت.
Post a Comment