English Proverbs 163 - 165
The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each.
163. The cowl does not make the monk.
مه‌لایه‌تی به جل وبه‌رگ نییه.
واته: به جل وبه‌رگ و ڕووكه‌شی جوان و ڕوخساری دیندارانه‌ی هیچ كه‌سێك هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ جاری وا هه‌یه له ژێر ئه‌و ڕووخساره درۆیینه ته‌زویره كه‌سێكی دووڕووی فێڵباز خۆی حه‌شارداوه.
164. A creaking gate hangs long.
هه‌ندێ جار ده‌رگایه‌كی خرچه وكۆن زۆر ده‌مێنێته‌وه.
واته: هه‌ندێ جار كه‌سی نه‌خۆش ته‌مه‌نێكی زۆر به‌ڕێده‌كا تا ده‌مرێ، نه‌خۆشی به‌ڵگه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌جه‌ل نییه.
165. Crocodile tears.
فرمێسكی تیمساحی (فرمێسكی درۆیینه).
واته: ئه‌وه به كه‌سێك ده‌وترێ كه به درۆ وده‌له‌سه ده‌گریێ، یان یه‌كێك (له دواوه) كه‌سێكی تر ئازارده‌دات و چاڵی بۆهه‌ڵده‌كه‌نێ دواتر ڕووبه‌ڕوو هاوسۆزی بۆ ده‌رده‌بڕێ.
Post a Comment