178. A deceitful peace is more harmful than open war.
ئاشتییه‌كی به‌فڕوفێڵ زۆر خراپتره له شه‌ڕێكی ئاشكرا.
واته: مرۆڤ تووشی زیانی زیاتر ده‌بێت له‌وانه‌ی كه خۆشه‌ویستی ودۆستایهتییان بۆ نیشان ده‌ده‌ن پاشانیش له ژێره‌وه لێیان بهفڕوفێڵن وهه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن.
179. A disarmed peace is weak.
ئاشتی بێ چه‌ك وهێز لاوازه.
واته: ئه‌و ووڵاته‌ی له ئاشتی وخۆشی ده‌ژی به‌ڵام هێز وچه‌كی نییه به‌رگری له‌خۆی بكات ئه‌وه ئه‌و ئاشتییه‌ی له‌ناویدا ده‌ژی ئاشتییه‌كی لاوازه و زۆر درێژه ناكێشێت چونكه هه‌ر كاتێك دوژمنه‌كان ته‌ماعی تێبكه‌ن كۆتایی دێت.
180. A discontented man knows not where to sit easy.
كه‌سی ناڕازی شوێنێك نادۆزێته‌وه تێیدا ئۆقره بگری.
واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناڕازیبوو له‌و حاڵ وبارودۆخهی تێیدایه ئه‌وا ئۆقره ناگرێ وهێمن نابێته‌وه تاوه‌كو نه‌گاته ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێ.

Comments