English Proverbs 43 - 45
The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each.
43. An ass is known by his ears.
گوێدرێژ به درێژی گوێیه‌كانی ده‌ناسرێته‌وه.
واته: كه‌سی كه‌م عه‌قڵ به زۆری قسه‌كردن ده‌ناسرێته‌وه وه‌ك گوێدرێژ به درێژی گوێیه‌كانی ده‌ناسرێته‌وه. هه‌موو چین و توێژێك به تایبه‌تمه‌ندییه‌ك ده‌ناسرێنه‌وه كه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆیان جیاده‌كرێنه‌وه.
44. Associate with men of good judgement.
له‌گه‌ڵ دانایان دانیشه.
واته: پێویسته سووربیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌سی دانا و زانا دابنیشی بۆئه‌وه‌ی سوود له حیكمه‌ت و ڕاستی بۆچوونه‌كانییان وه‌ربگری.
45. At the game’s end, we shall see who gains.
له كۆتایی یاری، سه‌ركه‌وتوو به‌دیارده‌كه‌وێت.
واته: له یاری و پێشبڕكێیه‌كان ناتوانی بڕیار له‌سه‌ر تیمی سه‌ركه‌وتوو بده‌ی ته‌نها له كۆتایی پێشبڕكێیه‌كه نه‌بێت، چونكه له‌ناو یاری و پێشبڕكێیه‌كان ئاڕاسته‌كان له كاتێك بۆ كاتێكی تر ده‌گۆڕێ، به‌هه‌مان شێوه نابێت په‌له بكرێ له بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هیچ شتێك.
Post a Comment