The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each. 433. A forced kindness deserves no thanks. ئه‌و چاكه‌یه‌ی به زۆر ده‌كرێ شایانی سوپاس كردن نییه. واته: گومانی تێدا نییه كه كه‌سی خێركار شایسته‌ی سوپاس و پێزانینه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی به زۆر چاكه‌یه‌ك ده‌كات واته به‌بێ خۆشی و ئاره‌زووی خۆی ئه‌وا شایسته‌ی سوپاس نییه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر داوای كارێك یان خزمه‌تێكت له فه‌رمانبه‌رێك كرد ئه‌ویش ڕه‌تی كرده‌وه پاشان چوه لای سه‌رۆكی یه‌كه‌كه‌ی ئه‌ویش فه‌رمانی پێكرد فه‌رمانبه‌ره‌كه كاره‌كه‌ی ئه‌نجامدا ئه‌و فه‌رمانبه‌ره له‌و حاڵه‌ته شایسته‌ی سوپاس نییه چونكه كاره‌كه‌ی به زۆر ئه‌نجام داوه وبه حه‌ز وخۆشی خۆی نه‌بوووه. 434. Forewarned is forearmed. ئه‌وه‌ی پێشتر ئاگادار كرایه‌وه وپێی ڕاگه‌یاندرا خۆی پڕچه‌ك ده‌كات. واته: ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌سمان ئاگاداركرده‌وه له مه‌ترسییه‌كی چاوه‌ڕوانكراو ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه ئاماده ده‌بن كاره پێویسته‌كان ئه...
I am Ihsan Saber, an English Language Teaching (ELT) professional, teacher trainer, translator and blogger with an M.A. degree from the University of Sussex, in the U.K.