430. For mad words deaf ears.
قسه‌ی ناشیرین گوێ بۆ كه‌ڕ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه (هیچ شتێك باشتر نییه به ئه‌ندازه‌ی پشت هه‌ڵكردن له كه‌سی گێل و عه‌قڵ سووك وپشت گوێ خستنی).
واته: مرۆڤ پێویسته جوێن و قسه‌ی ناشیرین پشت گوێ بخات و وه‌ڵامی هاوشێوه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌داته‌وه.

431. For want of a nail the kingdom was lost.
له‌به‌ر نه‌بوونی بزمارێك ووڵات ومهملهكهتێك له ده‌ست چوو.
واته: له‌به‌ر نه‌بوونی بزمارێك ناڵه‌كه له ده‌ست چوو، له‌به‌ر نه‌بوونی ناڵێك سوارچاكییهكه له‌ده‌ست چوو له‌به‌ر نه‌بوونی سوارچاكییهك سوارچاكهكه له ده‌ست چوو له‌به‌ر نه‌بوونی سوارچاكێك له جه‌نگه‌كه دۆڕان، له‌به‌ر دۆڕان له جه‌نگه‌كه ووڵات ومهملهكهتێك له ده‌ست چوو، هه‌موو ئه‌وانه له‌به‌ر نه‌بوونی بزمارێك بوو. ئه‌و په‌نده بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌هێنرێته‌وه كاتێك ده‌ته‌وێ به‌های ئه‌و شتانه نیشان بده‌ی كه له ڕووكه‌شدا بێ به‌ها دیارن و ئه‌گه‌ر له كاتی پێویست به‌رده‌ست نه‌بێت تووشی دۆڕان وزیانی گه‌وره ده‌بیت.

432. Forbidden fruit is sweetest.
ئه‌و میوه‌یه‌ی لێت قه‌ده‌غه كراوه ئاره‌زووی زیاتری ده‌كه‌ی (هه‌موو شتێكی قه‌ده‌غه‌كراو حه‌ز و ئاره‌زووی زیاتری له‌سه‌ره).
واته: كاتێك مرۆڤ شتێكی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت حه‌ز و ئاره‌زووی بۆی زیاد ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه له‌و شتانه‌ی ڕێگه‌ی پێدراوه و به‌شی ده‌كات و بێ نیازه له شته یاساغه‌كان، به‌ڵام هه‌ر دڵی بۆی ده‌چێ.

Comments