421. A fool believes everything.
كه‌سی گێل وگێژ به هه‌موو شتێك بڕوا ده‌كات.
واته: كه‌سی گێل وگێژ هه‌رچی پێ بوترێ بڕوا ده‌كات چونكه خاوه‌ن ژیری و زیره‌كی نییه كه قسه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵبسه‌نگێنی وحوكم له‌سه‌ر ڕاستی گێڕانه‌وه‌كان بكات.

422. A fool lives in his own paradise.
كه‌سی گێل و كه‌م زان له خۆشی و به‌هه‌شت ده‌ژی.
واته: كه‌سی گێل و سووك عه‌قڵ هیچ خه‌م وپهژارهیهك له خۆی بار ناكات هه‌ر بۆیه‌ش له جیهانی داخراوی خۆیدا به‌خته‌وه‌ر ده‌ژی وهه‌میشه خۆشحاڵه.

423. A fool may throw a stone into a well, which a hundred wise men cannot pull out.
كه‌سێكی نه‌زان به‌ردێك بخاته ناو بیره‌وه به سه‌د كه‌سی عاقڵ و ژیر نایه‌ته ده‌ره‌وه.
واته: زۆرجار كه‌سی نه‌زان و عه‌قڵ سووك زۆر به ئاسانی كێشه‌ی وا دروست ده‌كات كه‌سه ژیر وعاقڵه‌كان ده‌سته‌وه‌سان ده‌بن له چاره‌سه‌ركردنی.

Comments