424. A fool says, “I can’t”; a wise says, “I’ll try”.
كه‌سی گێل و كه‌م هۆش ده‌ڵێ ناتوانم، به‌ڵام كه‌سی ژیر و هۆشیار ده‌ڵێ هه‌وڵ ده‌ده‌م.
واته: كه‌سی گێل و كه‌م هۆش هه‌میشه ڕاده‌كات له‌به‌ر ئیش وكار وه وا پیشان ده‌دا كه ناتوانێ ئه‌نجامییان بدات، به‌ڵام كه‌سی ژیر و دانا هه‌وڵ ده‌دات و كۆشش ده‌كات.

425. A fool’s tongue is long enough to cut his own throat.
زمان درێژی كه‌سی گێل و كه‌م هۆش وا ده‌كات سه‌ری خۆی تیابچوێنێ (زمانی نه‌زان كلیلی مردن وتیاچوونی خۆیه‌تی).
واته: كه‌سی گێل و كه‌م عه‌قڵ هه‌ست به مه‌ترسی ووشه‌كانی ناكات كه به زمان شڕی خه‌ڵكی ئازار ده‌دات تاوه‌كو ده‌بێته هۆی به هیلاكچوون و له‌ناوچوونی خۆی.

426. Fools bite one another, but wise men agree together.
كه‌سه گێل و كه‌م عه‌قڵه‌كان قهمپار له یه‌كتری ده‌گرن و یه‌كتری ده‌گه‌زن به‌ڵام كه‌سه ژیر و هۆشمه‌نده‌كان پێكه‌وه ده‌سازێن.
واته: ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی نێوان كه‌سه گێل و كه‌م عه‌قڵه‌كان هه‌میشه ته‌شه‌نه ده‌سێنێ وباڵ ده‌كێشێ به جۆرێك هه‌ر كه‌سه وپاڵپشتی له بۆچوونی خۆی ده‌كات وگوێ له بۆچوونی ئه‌وانی تر ناگرێت وتێیان ناگات، به‌ڵام كه‌سه ژیر و هۆشمه‌نده‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن تاوه‌كو ده‌گه‌نه سازان و ڕێككه‌وتنێك.

Comments