English Proverbs 154 - 156
154. A constant guest is never welcome.
میوانی به‌رده‌وام كه‌س هه‌مووكات پێشوازی لێناكات.
واته: خه‌ڵك حه‌ز ده‌كات به‌و میوانانه‌ی كه جاروبار دێن، به‌ڵام ئه‌و میوانه‌ی زۆر دێت یان هه‌موو كاتێك دێت ڕه‌زای سووك نییه و به گه‌رمی به‌خێرهاتن و پێشوازی لێناكرێت.
155. A contented mind is a perpetual feast.
قه‌ناعه‌ت و چاوتێری گه‌نجینه‌یه‌كه هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت.
واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕازی نییه به‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی ئه‌وا به هه‌موو ماڵی دونیاش چاوی تێر نابێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی چاوی تێره هه‌میشه ڕازی به‌وه‌ی هه‌یه‌تی.
156. Contentment is above wealth.
ڕازی بوون وچاوتێری باشتره له ماڵ و سامان. (نه‌فسی ده‌وڵه‌مه‌ند باشتره له كه‌سێك كه به پاره وپوول ده‌وڵه‌مه‌نده).
واته: جاری وا هه‌یه كه‌سێك ماڵ وسامانێكی زۆری هه‌یه به‌ڵام هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ناكات، چونكه هێشتا حه‌ز وخولیای زیاتر ده‌كات، له‌كاتێكدا زۆر هه‌ژار هه‌ن به خۆشبه‌ختی ده‌ژین وئاسووده‌ن له ژیان چونكه ڕازین وچاوتێرن به‌وه‌ی كه هه‌یانه.
Post a Comment