English Proverbs 157 - 159
The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each.
157. Correspondence is half a presence.
نامه‌ناردن نیوه‌ی ئاماده‌بوونه.
واته: ده‌كرێ كه‌سێك پارێزگاری له په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی وخۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ دۆستان وخزمانی بكات له ڕێگای نامه‌ناردن به‌هۆیه‌وه ئاگای له باروگوزه‌رانییان ده‌بێت.
158. Counsel is no command.
ئامۆژگاری كردن فه‌رمان كردن وداخوازی نییه.
واته: ئامۆژگاری كردن وه‌كو بۆچوون وڕێنیشاندانه نه‌وه‌ك وه‌كو نه‌هی و فه‌رمان كردن بێت كه پێویست بێت جێبه‌جێ بكرێت.
159. The course of true love never did run smooth.
ڕووباری خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه هه‌رگێز بێ گرێ وگۆڵه نه‌ڕۆیشتووه.
واته: هه‌رچه‌نده خۆشه‌ویستی دوو كه‌س و‌دڵ په‌یوه‌ست بوونییان به‌یه‌كه‌وه زیاد بكات ئه‌وه به‌ربه‌ست وڕێگرییه‌كانیش زیاد ده‌كات، ناچارده‌بن كۆسپ وته‌گه‌ره‌كان ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووبن له به‌یه‌ك گه‌یشتنییان.
Post a Comment