English Proverbs 118 - 120
118. Burn not your house to fright the mouse away.
ماڵه‌كه‌ت مه‌سوتێنه له پێناو ئه‌وه‌ی مشك له ماڵت بكه‌یته ده‌ره‌وه.
واته: كاری زۆر گه‌وره مه‌كه له‌پێناو ئه‌وه‌ی له شتێكی بێ مانا ڕزگارت بێت، بۆ نمونه كۆمپانیاكه‌ت دامه‌خه یان واز له كاره‌كه‌ت مه‌هێنه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ له كڕیاره‌كانت هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه بێزارت ده‌كه‌ن.
119. A burnt child dreads the fire.
منداڵی سووتاو به‌رده‌وام له ئاگر ده‌ترسێت (كه‌سی ماران گه‌زتوو له حه‌بلیش ده‌ترسێ).
واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ئه‌زمونێكی ناخۆش تێبپه‌ڕێ حه‌زه‌ری خۆی وه‌رده‌گرێ بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر نه‌كه‌وێته هه‌مان ئه‌زموونه‌وه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بویته قوربانی ده‌ڵاڵێكی فێڵباز ئه‌وا ئیحتیاتی خۆت وه‌رده‌گری وله هه‌موو ده‌ڵاڵێك حه‌زه‌ر ده‌كه‌ی.
120. Busiest men find the most time.
ئه‌وه‌ی كاری له هه‌مووان زیاتره، كاتی له هه‌مووان زیاتره.
واته: ئه‌وانه‌ی به كاری زۆر هه‌ڵده‌ستن ئه‌وانه‌ن كه چێژ وه‌رده‌گرن له ووزه زۆر و وتوانایان له‌سه‌ر ڕێكخستنی كاته‌كانییان. ئینجا قه‌باره‌ی كاره‌كانییان هه‌رچه‌ند بێت چونكه ده‌توانن كاره‌كان به ڕێك وپێكی ئه‌نجام بده‌ن.
Post a Comment