The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each. 88. Better live with a dragon than a wicked woman. له‌گه‌ڵ ئه‌ژدیها بژی باشتره نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی خراپ. واته: ژیان له‌گه‌ڵ ئافره‌تی خراپ زۆر قورسه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پیاو به‌هۆیه‌وه تووشی زیان و فێڵ و زمان شڕی ده‌بێته‌وه. 89. Better lose a jest than a friend. واز له نوكته بێنی باشتره له‌وه‌ی هاوڕێیه‌كت له‌ده‌ست بده‌ی (باشترین هاوڕێ ئه‌وه‌یه واز له گاڵته بێنێ – گاڵته‌كردن تۆوی ڕق وكینه‌یه). واته: ئه‌گه‌ر گاڵته به هاوڕێیه‌كه‌ت بكه‌ی یان نوكته‌ی له‌سه‌ر بڵێی مه‌ترسیداره چونكه ئه‌وكاته هه‌ست به سووكی وبێ به‌هایی خۆی ده‌كات و ده‌بێته هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی. 90. Better say nothing than not to the purpose. قسه‌نه‌كردن باشتره له قسه‌كردن له‌سه‌ر شتی لابه‌لا. واته: ئه‌گه‌ر خه‌ڵك گفتوگۆیان ده‌كرد له‌سه‌ر بابه‌تێك و تۆش ده‌تویست بۆچوونی خۆت ده‌ربڕی، ڕاسته‌وخۆ بڕۆ ناو ب...
I am Ihsan Saber, an English Language Teaching (ELT) professional, teacher trainer, translator and blogger with an M.A. degree from the University of Sussex, in the U.K.