English Proverbs 31 - 33
31. Alms never make poor
به خێركردن وبه‌خشین ماڵ كه‌م ناكات.
واته: پێویسته مرۆڤ چاوچنۆك و ڕه‌زیل نه‌بێت له به‌خشین ویارمه‌تیدانی هه‌ژاران وبه‌شداریكردنی پڕۆژه خێرخوازییه‌كان، هه‌ژار وده‌ست كورت نابیت به به‌خشین و خێركردن.
32. Always in a hurry, always behind
په‌له كردن په‌شیمانی له‌دوایه (هه‌رچه‌نده په‌له بكه‌یت زیاتر دواده‌كه‌ویت).
واته: پێویسته مرۆڤ كاره‌كانی به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر نا به‌رهه‌م وجۆری كاره‌كانی كه‌م و كوڕی تێده‌كه‌وێت و په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
33. Anger is a short madness
توڕه‌بوون شێتییه‌كی كاتییه.
واته: مرۆڤ له‌كاتی توڕه‌بوون شته ڕاسته‌كانی لێ وون ده‌بێت و هاوسه‌نگی خۆی له ده‌ست ده‌دات، ناتوانێ به باشی بیربكاته‌وه هه‌ر بۆیه وه‌كو شێتێكی لێدێت كه عه‌قڵی له‌ده‌ست داوه، هه‌ربۆیه‌ش ووتراوه توڕه‌بوون سه‌ره‌تاكه‌ی شێتییه و كۆتاییه‌كه‌ی په‌شیمانییه یان توڕه‌بوون ژه‌نگی عه‌قڵه.
Post a Comment