436. Fortune favours the bold.
كه‌سی بوێر هه‌میشه به‌خت میوانییه‌تی.
واته: ئه‌وه‌ی له‌م ژیانه‌دا دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌خت ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی ڕازاندۆته‌وه به بوێری و ئازایه‌تی و خۆی ده‌هاوێته ناو قورسییه‌كان و هه‌وڵ ده‌دات و له شكست ناترسێت.
واته: ئه‌وه‌ی له‌م ژیانه‌دا دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌خت ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی ڕازاندۆته‌وه به بوێری و ئازایه‌تی و خۆی ده‌هاوێته ناو قورسییه‌كان و هه‌وڵ ده‌دات و له شكست ناترسێت.
437. Fortune knocks at least once at every man’s gate.
به‌خت به لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك له ده‌رگات ده‌دات.
واته: ده‌رفه‌ت به لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك بۆ هه‌موو كه‌سێك دێته پێشه‌وه بۆیه مرۆڤ پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌ڵبقۆزێته‌وه و ئه‌و شته‌ی له‌به‌ر ده‌ستی دایه وازی لێنه‌هێنێ.
438. Fortune’s wheel is never stopped.
ڕه‌وڕه‌وه‌ی به‌خت هه‌رگیز ناوه‌ستێت.
واته: دونیا به‌رده‌وام له گۆڕاندایه مرۆڤ له هه‌ندێ كاتدا به‌ختی باشی بۆ ڕێك ده‌كه‌وێ وه هه‌ندێ جاریش چاره ڕه‌شی و به‌دبه‌ختی.
واته: دونیا به‌رده‌وام له گۆڕاندایه مرۆڤ له هه‌ندێ كاتدا به‌ختی باشی بۆ ڕێك ده‌كه‌وێ وه هه‌ندێ جاریش چاره ڕه‌شی و به‌دبه‌ختی.

Comments