445. From the sublime to the ridiculous is but a step.
له نێوان سه‌ركه‌وتن و نزمبوونه‌وه ته‌نها هه‌نگاوێك هه‌یه.
واته: ئه‌و ووته‌یه ناپلیۆن گوتی كاتێك له مۆسكۆ كشایه‌وه له ساڵی ١٨١٢، ئه‌و په‌نده‌یه كاتێك ده‌گوترێ كه‌سێك له پایه‌كی به‌رزه‌وه بێت دواتر به‌هۆی شكستێكه‌وه وا به‌دیاربكه‌وێت گاڵته‌ی پێبكرێت به هۆكاری چاره‌ڕه‌شی وبه‌د به‌ختیه‌وه (كه له كارێك سه‌ركه‌وتوو نابێت). به واتایه‌كی دیكه كاتێك شتێك یان ڕووداوێكی جدی و گرنگ و باش شتێكی كه‌م بایه‌خ و بێ واتا و خراپ به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.

446. Full of courtesy, full of craft.
له ژێر زۆربه‌ی مه‌رایی كردن وماستاو كردنه‌كان ساخته‌یی و ده‌ست بڕین هه‌یه.
واته: له‌و كه‌سه هۆشیاربه كه زێده‌ڕه‌وی ده‌كات له ستایش كردن وپێداههڵگوتنت چونكه زۆربه‌ی جار له پشت و ژێر په‌رده‌دا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و چه‌واشه‌كاری هه‌یه.

447. Gather ye rosebuds while ye may.
هه‌ركاتێك توانیت گوڵ له دار بكه‌وه (بۆنی خۆش به هه‌ل بزانه).
واته: ئه‌و كه‌سه‌ی گوڵ ده‌چێنێ ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆی كه گوڵه‌كه گه‌شه‌ی سه‌ندووه وپێگه‌یشتووه گوڵه‌كه‌ی نه‌چنی ئه‌وا گوڵه‌كه ده‌پوكێته‌وه و نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت، بۆیه به هه‌مان شێوه مرۆڤیش پێویسته له كاتی خۆی ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزێته‌وه.

Comments