439. A friend in need is a friend indeed.
دۆستی باش وڕاسته‌قینه له‌كاتی ته‌نگانه ده‌ناسرێت.
واته: دۆستی باش و ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نانه‌ت له كاتی ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه و ناخۆشیش، به‌ڵام دۆستی خراپ و به‌رژه‌وه‌ندیخواز كاتێك پێویستیت پێیه جێت ده‌هێڵێ.
440. A friend is easier lost than found.
دۆستی باش و چاك به زه‌حمه‌ت ده‌دۆزرێته‌وه به ئاسانیش له ده‌ست ده‌درێت.
واته: دۆستی ڕاستگۆت به ناڕه‌حه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت پاش هه‌ڵبژاردن و ئه‌زموون و مامه‌ڵه‌كردن به‌ڵام به ئاسانی له‌ده‌ستی ده‌ده‌ی جاری وا هه‌یه به هۆكاری ناكۆكییه‌كی له‌ناكاو.
441. A friend is never known till needed.
دۆستی ڕاسته‌قینه ناناسرێته‌وه ته‌نها له كاتی ته‌نگانه و ناخۆشی نه‌بێت.
واته: ڕاده‌ی ڕاسگۆیی و دڵسۆزی و وه‌فاداری مرۆڤ نازانرێ ته‌نها له كاتی پێویستی نه‌بێت چونكه دۆستی وه‌فادار له كاتی ناخۆشی وته‌نگانه له‌گه‌ڵ دۆستی خۆی ده‌مێنێته‌وه و به‌هه‌موو ووزه و توانایه‌ك پاڵپشتی ده‌كات.
واته: ڕاده‌ی ڕاسگۆیی و دڵسۆزی و وه‌فاداری مرۆڤ نازانرێ ته‌نها له كاتی پێویستی نه‌بێت چونكه دۆستی وه‌فادار له كاتی ناخۆشی وته‌نگانه له‌گه‌ڵ دۆستی خۆی ده‌مێنێته‌وه و به‌هه‌موو ووزه و توانایه‌ك پاڵپشتی ده‌كات.

Comments