361. Experience is the teacher of fools.
ئه‌زموون مامۆستای كه‌سانی گێل و بێ عه‌قڵه.
واته: هیچ گومانی تێدا نییه كه مرۆڤ له ئه‌زموونه‌وه فێرده‌بێ به‌ڵام هه‌ندێ جار زۆر به‌گران له‌سه‌ری ڕاده‌وستێ و ده‌بێته ئه‌زمونێكی ناخۆش وبه‌ئێش، كه‌سی خاوه‌ن عه‌قڵ ودانا ئه‌وه‌یه له ئه‌زمونی كه‌سانی دیكه وانه فێر ده‌بێ به‌ڵام كه‌سانی گێل و نه‌زان و عه‌قڵ سووك خۆی ده‌خاته ئه‌زمونه‌وه و تووشی چه‌نده‌ها ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه ده‌بێته‌وه و زۆر شت له ده‌ست ده‌دات.
362. Experience surpassed science.
ئه‌زمون به‌رزتره له زانست (پرسیار له كه‌سێك بكه ئه‌زموونی هه‌یه نه‌وه‌ك كه‌سێك كه دانایه).
واته: زانست و زانین و ناسین كه مرۆڤ له ئه‌زمونی واقعی كرداری وه‌ری ده‌گرێت به‌رزتره له‌و تیۆرییانه‌ی كه ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و شكست ده‌هێنن.
363. Experience without learning is better than learning without experience.
ئه‌زموونێك به بێ زانست باشتره له زانستێكی بێ ئه‌زموون.
واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌زموون وه‌رده‌گرێ له كاری ڕۆژانه‌ی باشتر و چاكتره له كه‌سێكی فێرخواز كه زانسته‌كه‌ی جێ به جێ نه‌كردووه و به كرداری ئه‌نجامی نه‌داوه.
واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌زموون وه‌رده‌گرێ له كاری ڕۆژانه‌ی باشتر و چاكتره له كه‌سێكی فێرخواز كه زانسته‌كه‌ی جێ به جێ نه‌كردووه و به كرداری ئه‌نجامی نه‌داوه.

Comments