The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each.
349. Everyone will meet a rival wherever he goes.
مرۆڤ بچێته هه‌ر شوێنێك كه‌سێكی تووش ده‌بێت كه كێبڕكێی له‌گه‌ڵ بكات.
واته: كێبڕكێكردن له نێوان خه‌ڵكی شتێكی حه‌تمییه و هه‌ر ڕووده‌دات بۆیه پێویسته هه‌موو كه‌سێك قبوڵی بكات و مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ بكات.
350. Everything comes to him who waits.
ئه‌و شته‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌یت پێت ده‌گات (هه‌ر كه‌سێك ئارام بگرێ وپه‌له نه‌كات به‌وه ده‌گات كه ئاواتی بۆ ده‌خوازێ).
واته: ئه‌وه‌ی خۆی به پۆشاكی ئارام گرتن بڕازێنێته‌وه و هه‌وڵ و كۆششی جدی بدات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌وا له كۆتاییدا به‌وه ده‌گات كه ویستویه‌تی.
351. Everything has its proper time and place.
هه‌موو شتێك كات و شوێنی خۆی هه‌یه (هه‌موو بارودۆخێك قسه‌ی خۆی هه‌یه).
واته: ئه‌وه‌ی بۆ شوێنێك گونجاوه له‌وانه‌یه بۆ شوێنێكی تر گونجاو نییه ئه‌وه‌شی بۆ كاتێك گونجاوه له‌وانه‌یه بۆ كاتێكی تر گونجاو نه‌بێت.

Comments