346. Everyone is held to be innocent until he is proved guilty.
هه‌موو كه‌سێك بێ تاوانه تاوه‌كو تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌چه‌سپێ.
واته: خه‌ڵك له بنه‌ڕه‌تدا بێ تاوانه، نابێت به هیچ تاوانباركردنێك بڕوا بكرێ تاوه‌كو به به‌ڵگه‌ی یه‌كلایی كه‌ره‌وه تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌چه‌سپێ.

347. Everyone is his own doctor.
هه‌موو كه‌سێك خۆی دكتۆری خۆیه‌تی.
واته: هه‌موو كه‌سێك خۆی باشتر له كێشه‌ی خۆی ده‌زانێ و ده‌توانێ باشتر چاره‌سه‌ری بكات.

348. Everyone to his taste.
هه‌موو كه‌سێك حه‌ز و ویستی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
واته: حه‌ز و ئاره‌زووه‌كان جیاوازن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر، ده‌بینی كه‌سێك حه‌ز و ویستێكی هه‌یه به‌ڵام كه‌سێكی تر حه‌ز و ویستی جیاوازه. نابێت خه‌ڵكی بكه‌ونه شه‌ڕه‌قسه له‌سه‌ر جیاوازی حه‌ز و ویستییان به مه‌رجێك حه‌ز و ویسته‌كان تێك نه‌گیرێن وپێچه‌وانه نه‌بن له‌گه‌ل به‌ها وخوڕهوشته به‌رزه‌كان وده‌ست درێژی نه‌كاته سه‌ر ڕێز وسنوری به‌رامبه‌ر و زيانییان پێنه‌گه‌یه‌نێت.

Comments