325. Every man is a king in his own house.
هه‌موو كه‌سێك شایه له ماڵی خۆی.
واته: هه‌موو كه‌سێك له ماڵی خۆی ئازاده كه چۆن هه‌ڵس وكه‌وت ده‌كات وكه‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ره‌وه نییه.

326. Every man is best known to himself.
هه‌موو كه‌سێك باشتر خۆی ده‌ناسی.
واته: هه‌موو كه‌سێك خۆی باشتر ده‌زانی پێویستی به چییه و كێشه‌كانی چین و چۆن چاره‌سه‌رییان بكات.

327. Every man is his own worst enemy.
نه‌فسی مرۆڤ سه‌رسه‌ختترین دوژمنی خۆیه‌تی.
واته: نه‌فسی مرۆڤ لاوازه هه‌میشه پاڵی پێوه ده‌نێ به‌ره‌و خراپه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رگری له خۆی نه‌كات له خراپه‌ی نه‌فس و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وا به‌ره‌و زیانی زۆر و تیاچوونی ده‌به‌ن.

Comments