322. Every man has his price.
هه‌موو كه‌سێك نرخی خۆی هه‌یه (زۆر كه‌س به پاره هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێ بۆیه ده‌كڕدرێ و ده‌فرۆشرێ).
واته: هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به به‌رتیل فریو بخوات، له‌وانه‌یه به هۆكاری جیاواز بكه‌وێته به‌ر پاڵه‌په‌ستۆی ژیان وده‌ست هه‌ڵبگرێ له‌و بنه‌مایانه‌ی كه له ژیان باوه‌ڕی پێیه‌تی).
واته: هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به به‌رتیل فریو بخوات، له‌وانه‌یه به هۆكاری جیاواز بكه‌وێته به‌ر پاڵه‌په‌ستۆی ژیان وده‌ست هه‌ڵبگرێ له‌و بنه‌مایانه‌ی كه له ژیان باوه‌ڕی پێیه‌تی).
323. Every man has his weak side.
هه‌موو كه‌سێك خاڵی لاوازی خۆی هه‌یه.
واته: مرۆڤ هه‌رچه‌نده به‌هێز بێت هه‌ندێك خاڵی لاوازی هه‌ر هه‌یه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه بكات و تووشی هه‌ڵخلیسكان بێت.
واته: مرۆڤ هه‌رچه‌نده به‌هێز بێت هه‌ندێك خاڵی لاوازی هه‌ر هه‌یه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه بكات و تووشی هه‌ڵخلیسكان بێت.
324. Every man has the defects of his own virtues.
هه‌موو كه‌سێك به ئه‌ندازه‌ی عه‌یب و كه‌م وكوڕییه‌كانی چاكه وباشهی هه‌یه (به‌س خوا بێ عه‌یب و كه‌م وكوڕییه).
واته: هه‌موو كه‌سێك له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاكه وباشی هه‌یه، عه‌یب و كه‌م وكوڕیشی هه‌یه. ده‌بینی كه‌سێك زۆر وورده له كاره‌كانی به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا زۆربه‌ی كات كه‌سێكه خاو و له‌سه‌رخۆیه له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی.

Comments