316. Every Jack must have his Jill.
هه‌موو كوڕه گه‌نجێك پێویسته خاتوونێكی هاوشانی خۆی بدۆزێته‌وه.
واته: هه‌موو كوڕه گه‌نجێك پێویسته خاتوونێك بدۆزێته‌وه كه هاوشانی خۆی بێت له سیفه‌ت و خوڕه‌وشتی.

317. Every law has a loophole.
هه‌موو یاسایه‌ك كون وكه‌له‌به‌رێكی تێدایه.
واته: زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێیان وایه كه ده‌گونجێ پارێزه‌ری یاسایی زیره‌ك كون وكه‌له‌به‌رێك له یاسا بدۆزێته‌وه به جۆرێك كه‌سێكی تاوانبار ڕزگار بكات كه ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه. (ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی یاسا ده‌ستكرده‌كانی مرۆڤه كه هه‌ر كه‌سه‌و به ئاره‌زووی خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاریده‌هێنێ و زۆرجار كه‌سی بێ تاوان ده‌كرێته تاوانبار وبه پێچه‌وانه‌وه‌ش)

318. Every little helps.
هه‌موو شتێكی كه‌میش سوودی هه‌یه.
واته: پێویسته مرۆڤ به چاوێكی سوك ته‌ماشای هیچ شتێك نه‌كات وشته‌كان له بایه‌خی خۆی نه‌هێنێته خواره‌وه هه‌رچه‌نده كه‌میش بێت چونكه ڕۆژێك دێت كه پێویستی پێی بێت.

Comments