307. Every difficulty slurred over will be a ghost to disturb your repose later on.
هه‌موو ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه و ناخۆشییه‌ك كه پشت گوێ ده‌خرێ ده‌بێته دێ‌و و تارماییه‌ك كه پاشان سهغڵهتت ده‌كه‌ن لێناگه‌ڕێن بحه‌سێیته‌وه.
واته: پێویسته مرۆڤ كێشه‌كانی له كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ر بكات وبه جێیان نه‌هێڵێت و كه‌ڵه‌كه بن به‌سه‌ر یه‌كه‌وه و ببنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ هه‌راسان كردنێكی هه‌میشه‌یی له داهاتوو.

308. Every dog has his day.
هه‌موو سه‌گێك ڕۆژی خۆی هه‌یه كه پله وپایه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه.
واته: ڕؤژهكان دێن وده‌چن (كاروباره‌كان هه‌ر ڕۆژه و له‌ده‌ست كه‌سێكدایه) ده‌بینی ڕۆژێك كه‌سێك پله‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه به‌ڵام له ڕۆژی دواتر پله وپایه‌ی دێته خواره‌وه.

309. Every doubtful accusation leaves a stain behind it.
هه‌موو تاوانباركردنێكی گوماناوی له‌كه‌یه‌ك له دوای خۆی جێده‌هێڵێ.
واته: تاوانباركردنی بێ بنه‌ماش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ناو وناوبانگی خه‌ڵك هه‌رچه‌نده پاشان بشسهلمێندرێ كه تاوانباركردنه‌كه پڕوپوچه وبێ بنهماشه.

Comments