289. An empty sack cannot stand upright.
توره‌گه‌ی به‌تاڵ جوان وڕێك ناوه‌ستێ.
واته: چۆن توره‌گه‌ی به‌تاڵ كه گه‌نم یان جۆی تێدا نییه جوان وڕێك ناوه‌ستێ له‌سه‌ر زه‌وی به‌هه‌مان شێوه مرۆڤ كاتێك برسییه‌تی و سكی به‌تاڵه ناتوانێ بوه‌ستێ یان هیچ شتێكی پێ ناكرێ چونكه خۆراك بناغه وبنچینه‌ی ژیانه.

290. Empty vessels make the most sound.
ده‌فری به‌تاڵ ده‌نگی به‌رز ده‌رده‌كات.
واته: ئه‌گه‌ر له ده‌فرێكی به‌تاڵت دا ده‌نگی به‌رزتر دروست ده‌كات به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌فرێكی پڕ، به هه‌مان شێوه كه‌سی هیچ وپوچ و كه‌م عه‌قڵ ده‌بینی زۆر قسه ده‌كات.

291. The end justifies the means.
ئامانج بیانوو ده‌هێنێته‌وه بۆ هۆكار.
واته: ئه‌گه‌ر ئامانجێكت هه‌بوو بیانووت هه‌یه كه هه‌ر هۆكارێك به‌كاربهێنی بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، له بنچینه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن دژایه‌تی ئه‌و ڕێبازه ده‌كه‌ن و به پوچی سه‌یری ده‌كه‌ن.

Comments