283. Either by might or sleight.
یان به‌هێز یان به فرت وفێڵ.
واته: ئه‌و په‌نده بۆ ئه‌وه ده‌هێنرێته‌وه كه كه‌سێك بیه‌وێ بگاته ئامانجێكی دیاریكراو به به‌كارهێنانی هه‌ر هۆكارێك بێت یان له ڕێگای هێز یان به‌كارهێنانی فرت وفێڵ وساختهكردن.

284. Either mend or end.
یان چاكی بكه‌ین یان كۆتایی پێ بهێنین (یان با ڕێك بكه‌وین یان با جیا ببینه‌وه)
واته: ئه‌گه‌ر گه‌یشتییه خاڵێكی ناخۆش وگرێ كۆڵه، ته‌نها ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌وڵی چاككردنی بده‌ی یان به‌ته‌واوی بێ نیازی خۆت نیشان بده‌ی، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان دوو هاوسه‌ر كێشه‌ی تێبكه‌وێ یان ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكرێ یان كۆتایی به په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی بهێنرێ.

285. Eloquence hath its charm.
له ڕه‌وانبێژی وزمان پاراوی جادوو وكاریگه‌ری زۆر به‌رز وبه‌هێز هه‌یه.
واته: ڕه‌وانبێژی و زمان پاراوی كاریگه‌ری جادویی وسیحراوی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌فسی مرۆڤه‌كان وكهمهنده كێشكردنی حه‌ز و ویستی خه‌ڵك وزاڵ بوون به‌سه‌ر ڕا و بۆچوونه جیاوازه‌كان.

Comments