262. The devil can cite Scripture for his purpose.
زۆركه‌س قورئان ده‌خوێنێ بۆئه‌وه‌ی بگاته مه‌به‌ست ومه‌رامی خۆی.
واته: زۆرجار دووڕوو وكه‌سانی دڵ ڕه‌ش وناپاك به‌ناهه‌ق به‌ڵگه به ئایه‌تی قورئان ده‌هێننه‌وه بۆئه‌وه‌ی بیانو بهێننه‌وه بۆ كاروكرده‌وه خراپ ونزمهكانییان.

263. The devil finds work for idle hands to do.
شه‌یتان كار بۆ ئه‌وانه ده‌دۆزێته‌وه كه بێكارن.
واته: هه‌ركه‌سێك خۆی سه‌رقاڵ نه‌كات به كارێكی به‌سوود ئه‌وه به ئاسانی ده‌كه‌وێته ناو دا‌و و ته‌ڵه‌كه‌ی شه‌یتان وئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خراپ.

264. The devil is not so black as he is painted.
شه‌یتان به‌وجۆره پیس نییه كه هه‌ندێك كه‌س به‌و ئه‌ندازه‌یه وێنایان كردووه.
واته: مرۆڤ هه‌میشه زیاده‌ڕه‌وی ده‌كات له زه‌م كردن و وێناكردنی خراپه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناشیرین، پێویسته به‌و شێوه‌یه بڕوا به زیاده‌ڕه‌وییه‌كان نه‌كه‌ین، هه‌موو كه‌سێك خاوه‌ن باشه و خراپه‌ی خۆیه‌تی.

Comments