The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each.
217. Do as I say, not as I do.
217. Do as I say, not as I do.
به قسه‌م بكه‌م به‌ڵام به عه‌مه‌لم مه‌كه.
واته: كه‌سی ئامۆژگاریكار كه ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كات به ئه‌نجامدانی كاری چاكه و دووركه‌وتنه‌وه له كاری خراپه، ئه‌گه‌ر كه‌سی ئامۆژگاریكار تووشی هه‌ڵه ولادان بوو ئه‌وا پێویسته قسه‌كانی وه‌ربگیرێن و به‌ڵام نه‌كرێته پێشه‌وا وخه‌ڵكی چاوی لێنه‌كه‌ن له كاره‌كانی.

218. Do as most men do, then most men will speak well of you.
وه‌كو زۆرینه‌ی خه‌ڵك بكه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك ستایشت ده‌كه‌ن وباش باست ده‌كه‌ن.
واته: هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك خۆی بگونجێنێ و وه‌كو ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وت بكات ئه‌وا لێی ڕازی ده‌بن وكه‌س له گوڵ كاڵتری پێناڵێت، به‌ڵام كاتێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان ڕه‌فتار بكات ئه‌وا خه‌ڵكی خۆشیان ناوێت و ده‌كه‌وێته به‌ر زمان ولۆمه وڕه‌خنه‌ی خه‌ڵكی هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر هه‌ق وڕێگای ڕاستیش بێت.

219. Do as you would be done by.
به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه بكه كه حه‌ز ده‌كه‌ی خه‌ڵكی به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ن (چۆنت بۆ خۆت پێ خۆشه ئاواشت بۆ خه‌ڵكی پێخۆش بێت).
واته: پێویسته به ئه‌ده‌ب ونه‌رم ونیانی وخوڕه‌وشتی جوان وبه‌رز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بكه‌ی چونكه تۆش حه‌ز ده‌كه‌ی خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

Comments