English Proverbs 172 - 174
172. Custom is a second nature.
عاده‌ت وخوگرتن به شتێك سروشتی دووه‌مه.
واته: ئه‌گه‌ر عاده‌ت له مرۆڤ ڕه‌گی داكوتا ده‌بێته به‌شێك له سروشتی كه‌سه‌كه.
173. Custom makes all things easy.
ڕاهاتن وا ده‌كات هه‌موو شتێكت لا ئاسان بێت.
واته: ڕاهاتنت له‌سه‌ر شتێك ودووباره‌كردنه‌وه‌ی كارێك ومه‌شق وڕاهێنان كردن وا ده‌كات كاره‌كه ئاسان بێت هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه گران بووبێت.
174. Custom reconciles us to everything.
عاده‌ت وڕاهاتن واده‌كات بگونجێین له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك.
واته: ئه‌گه‌ر خووت گرت به شتێكه‌وه وڕاهاتی له‌سه‌ری ئه‌وا ده‌توانی له‌گه‌ڵی بگونجێی هه‌رچه‌نده قورسیش بێت، بۆ نمونه له شوێنێك نیشته‌جێ بیت كه كارگه‌یه‌ك لێته‌وه نزیك بێت و له‌وێ كاربكه‌یت، هه‌ڵبه‌ته له‌و كارگه‌یه ده‌نگ وژاوه ژاوه دێت ئه‌وكات زوو هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌یت وناتوانیت به درێژایی شه‌و به‌باشی بخه‌ویت به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له ژاوه‌ژاوه‌كه ڕادێیت به جۆرێك هه‌ست ناكه‌یت كه بوونیشی هه‌یه، له‌وانه‌یه ڕاهاتنهكهت به شێوه‌یه‌ك بێت ڕۆژێك بچیته شوێنێك بته‌وێ له‌وێ شه‌وه‌كه‌ی بمێنییه‌وه ناتوانی به‌بێ ژاوه‌ژاوه‌كه بخه‌وی.
Post a Comment