English Proverbs 142 - 144
142. The child is father of the man.
خوى شيرى هه‌تا پیری.
واته: ئه‌گه‌ر ووردبیته‌وه له منداڵی بچوك ده‌توانی پێشبینی ئه‌وه بكه‌ی كه ئه‌و منداڵه چۆن ده‌بێ ئه‌گه‌ر گه‌وره بێت، سیفات وخوڕه‌وشت وخوو له منداڵییه‌وه دروست ده‌بێت و تا كۆتایی وبه درێژایی ژیانی له‌گه‌ڵی ده‌بێت.
143. Children and fools cannot lie.
منداڵ وشێت هه‌رگیز درۆ ناكه‌ن.
واته: منداڵ و شێت به پاكی وبێ گوناهی ناسراون كه توانای فێڵییان نییه، هه‌روه‌ها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان په‌نا بۆ درۆكردن نابه‌ن هه‌روه‌ك چۆن كه‌سانی تر هه‌وڵ بۆ فێڵ ودرۆكردن ده‌به‌ن.
144. Children and fools have merry lives.
منداڵ و شێت له ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر ده‌ژین.
واته: منداڵ وشێت به بیركردنه‌وه وهه‌م وخه‌م ژیانییان ناخۆش نابێت، له‌وه په‌شیمان نین كه ڕۆیشتووه وخه‌میش بۆ داهاتوو ناخۆن.
Post a Comment