English Proverbs 112 - 114
112. Borrow makes sorrow.
زۆری قه‌رز خه‌م وخه‌فه‌ت زۆر ده‌كات.
واته: هه‌ر كه‌سێك پاره قه‌رز بكات ئه‌وا تووشی خه‌م و خه‌فه‌ت ده‌بێت، به‌رده‌وام بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن ئه‌و ماڵ وسامانه كۆبكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی پێ بداته‌وه.
113. Brevity is the soul of wit.
باشترین ووته كورت و پوخت بێت (كورتی و پوختی رۆحی داناییه).
.واته: له پێداویستییه‌كانی دانایی وزیره‌كی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ گوزارشت بكات له‌وه‌ی ده‌یه‌وێ به كورتی و پوختی به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆبچیته باس وبابه‌ته لاوه‌كییه‌كان كه بیركردنه‌وه‌ی گوێگر په‌رش وبڵاوده‌كات.
114. A broken friendship may be soldered, but will
never be sound.
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی تێكچوو له‌وانه‌یه بتوانرێ چاك بكرێته‌وه به‌ڵام هه‌رگیز وه‌كو خۆی لێنایه‌ته‌وه.
واته: ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی تێكچوو ده‌كرێ چاكی بكه‌یته‌وه به‌ڵام ئه‌و سۆز و خۆشه‌ویستییه‌ی سه‌ره‌تا هه‌رگیز دروست نابێته‌وه.
Post a Comment