English Proverbs 109 - 111
109. A book that is shut is but a block.
په‌رتوكی داخراو ته‌نها بارسته‌یه‌كی نه‌جوڵاوه.
واته: هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان په‌رتوكێكی داخراو و پارچه دارێك یان پارچه ئاسنێكی فه‌رامۆشكراو كه له‌لایه‌ك كه‌وتبێت و فڕێدرابێت، له‌ڕاستیدا سوودی په‌رتوك له خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنییه‌تی.
110. Books and friends should be few but good.
په‌رتوك و هاوڕێ هه‌رده‌م پێویسته ژماره‌یان كه‌م بێت به‌ڵام سوودیان زۆره.
واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك په‌رتوكێكی زۆر بكڕێت و گوڵبژێریان نه‌كات ئه‌وا ئه‌وكات ده‌رفه‌تی نابێت هیچییان به باشی بخوێنێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر كه‌سێك دۆستایه‌تی زۆر كه‌س بكات ئه‌وا كاتی نامێنێ كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هیچێكییان به‌هێز بكات. هه‌ربۆیه وا باشه مرۆڤ چه‌ند په‌رتوكێكی كه‌م هه‌ڵببژێری و به‌جوانی بیانخوێنێته‌وه و سوودییان لێ وه‌ربگرێ، وه چه‌ند كه‌سێكی كه‌م به دۆست بگرێ و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌هێز بكات.
111. Books are the university of home.
په‌رتوك زانكۆی ماڵه.
واته: هه‌ركه‌سێك په‌رتوكی زۆری هه‌بێت له ماڵه‌وه وبیانخوێنێته‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه كه خاوه‌نی زانكۆ بێت ده‌توانێ زانست ومه‌عریفه‌یكی زۆر به‌ده‌ست بێنێت.
Post a Comment