English Proverbs 91 - 93
The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each.
91. Better starve free than to be a fat slave.
برسیت بێت و ئازاد بیت باشتره له‌وه‌ی كه قه‌ڵه‌و بیت به‌ڵام به‌نده.
واته: پێویسته مرۆڤ ئازادی و سه‌ربه‌رزی و ڕێزی خۆی بپارێزێ هه‌تا ئه‌گه‌ر تووشی ناخۆشی و چه‌رمه‌سه‌ریش بێت، ئه‌وه زۆر باشتره له‌وه‌ی به سووكی و زه‌لیلی بژی با له خۆشگوزه‌رانی و خۆشیشدابیت.
92. Better suffer ill than do ill.
خۆڕاگری بنوێنی به‌رامبه‌ر سته‌م باشتره له‌وه‌ی سته‌م بكه‌ی.
واته: پێویسته مرۆڤ سته‌م له كه‌س نه‌كات یان ده‌ست درێژی نه‌كاته سه‌ر كه‌سانی تر، مرۆڤ ببێته قوربانی سته‌م باشتره نه‌وه‌ك خۆی سته‌مكار بێت.
93. Better the devil you know than the devil you don’t know.
شه‌یتانێك كه بیناسی باشتره له شه‌یتانێك كه نه‌یناسی.
واته: ئه‌و زه‌حمه‌تیانه‌ی كه ئاگاداری پێیان و خۆت بۆیان ئاماده‌كردووه باشتره له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه پێیان نازانی و ناتوانی خۆتیان بۆ ئاماده‌بكه‌ی بۆئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ببیه‌وه. بۆنموونه له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كاره‌كه‌ت مورتاح نه‌بیت به‌ڵام ده‌زانی كه چۆن خۆتی له‌گه‌ڵ بگونجێنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكی تر هاته شوێنی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵی قورستره.
Post a Comment