232. Don’t have too many irons in the fire.
ئاسنێكی زۆر له‌سه‌ر ئاگر دامه‌نێ (زیاد له خۆت مه‌كه له كارێك كه له توانات نییه).
واته: كاتێك ئاسنگه‌ر ئاسن له‌سه‌ر ئاگر داده‌نێ بۆئه‌وه‌ی شێوه‌یه‌ك وه‌ربگرێ بۆ نمونه ناڵی ئه‌سپ. ئه‌گه‌ر ئاسنی زیاد له پێویستی دانا ئه‌وا ئاگره‌كه له توانای نییه ئاسنه‌كه به شێوه‌ی پێویست گه‌رم بكات بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی داواكراو وه‌ربگرێ. به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌ستی به‌كارێكی زۆر كرد له یه‌ك كاتدا ئه‌وا ناتوانێ بپرژێته سه‌ر هه‌موو كاره‌كانی.

233. Do not kick against the pricks.
به سه‌ر وكهلهت له دیوار مه‌ده.
واته: مه‌چوه ناو شه‌ڕێك كه دڵنیای شكست ده‌خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سێك له تۆ به‌هێزتره چونكه له‌م نێوه‌نده‌دا ته‌نها خۆت زیاندمه‌ند ده‌بی.

234. Do not listen to one, to judge two.
گوێ له یه‌ك كه‌س مه‌گره بۆئه‌وه‌ی دادگه‌ری بكه‌ی له نێوان دوو كه‌سدا (ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یاری كه‌سێكی تربوو و هات وچاویكی ده‌رهاتبوو هیچ حوكمێكی به‌سه‌ردا مه‌ده چونكه تاوه‌كو نه‌یاره‌كه‌ی تر نه‌بینی وقسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ی).
واته: مرۆڤ له‌سه‌ری پێویسته ئه‌گه‌ر له شوێنی حوكم دان بوو له نێوان دوو كه‌سی نه‌یار پێویسته داگه‌ری بنوێنێ ولایه‌نگیری بۆ هیچكامێكییان نه‌كات به ناهه‌ق، ده‌بێ به جوانی گوێ له هه‌ردووكیان بگرێ بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی به جوانی بۆ ڕوون ببێته‌وه.

Comments