The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each. 394. Fear of the law gives safety. ترسان له یاسا سه‌لامه‌تیت پێ ده‌به‌خشێ. واته: پێویسته مرۆڤ خۆی بپارێزێ له سه‌رپێچی یاسایی تا نه‌كه‌وێته ناوی و تووشی سزا بێت. 395. Finding’s keeping. هه‌ر كه‌سێك شتێكی دۆزیه‌وه ئه‌وه ده‌بێته هی خۆی! واته: ئه‌و په‌نده‌یه دروست نییه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان بۆ نمونه كه‌سێك یه‌ك جزدانی پڕ پاره یان زێڕی دۆزیه‌وه ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هی خۆی وبۆی نییه هیچی لێ خه‌رج بكات (ته‌نها ئه‌و شتانه نه‌بێته كه نرخ وبایه‌خێكی زۆر كه‌مییان هه‌یه بۆ نمونه قه‌ڵه‌م دارێك یان لاستیكێك چونكه تێچووی به‌دوا گه‌ڕانی خاوه‌نه‌كه‌ی چه‌ند قاتی نرخی دۆزراوه‌كه خۆیه‌تی). 396. Fine clothes may disguise but silly words will disclose a fool. جل وبه‌رگی ڕێك وجوان گێلی مرۆڤ ده‌شارێته‌وه به‌ڵام كه ده‌ست ده‌كات به قسه‌كردن خۆی ئاشكرا ده‌كات. واته: كه‌سانی گێژ وگێل وعه‌قڵ سو...
I am Ihsan Saber, an English Language Teaching (ELT) professional, teacher trainer, translator and blogger with an M.A. degree from the University of Sussex, in the U.K.