193. Death is a glass, everyone will drink it.
مردن په‌رداخێكه ده‌بێ هه‌موو كه‌سێك لێی بنۆشێ.
واته: مردن شتێكی ناچارییه بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌بێ جیاوازی، كه‌س ناتوانێ لێی ڕابكات.

194. Death is the great leveler.
له مردن هه‌موو مرۆڤه‌كان یه‌كسان ده‌بن.
واته: پاش مردن هه‌موو جیاوازییه دونیاییه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كان نامێنێت، هیچ جیاوازییه‌ك نامێنێ له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند وهه‌ژار، سه‌رۆك و ژێرده‌سته. مردن مرۆڤه‌كان داده‌ڕنێ له ماڵ وسامان وناونیشانه بریقه‌داره‌كان كه به‌وه له خه‌ڵكانی تر جیاده‌كرانه‌وه وشایسته وڕێزی زیاتریان پێ ده‌به‌خشرا له ناو كۆمه‌ڵگه.

195. Death makes great men immortal.
مردن باس وڕێزی پیاوه گه‌وره‌كان به نه‌مری ده‌هێڵێته‌وه.
واته: ژیانی پیاوه گه‌وره‌كان به مردن كۆتایی نایه‌ت به‌ڵكو تا ژیان مابێت ناو و باسی ئه‌وان به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه.

Comments
هه موو نه فسيك ده بئ تامي مردن بجيزئ
{كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ }
Ayat :35