175. Custom without reason is but ancient error.
ئه‌و عاده‌ته‌ی كه هیچ هۆكارێكی مه‌نتقی ڕاست ودروستی نییه ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌كی جێماوه له باو وباپیرانه‌وه.
واته: پێویست ناكات مرۆڤ پابه‌ند بێت به خوو وعادات ونه‌ریتی خراپ كه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ عه‌قڵێكی ساغ وته‌ندروست.
176. Customs are hard to break.
وازهێنان له خو وعادات قورسه.
واته: ئه‌گه‌ر مرۆڤ له شتێك ڕاهات وازهێنانی قورسه.
177. Cut your coat according to your cloth.
به‌گوێره‌ی به‌ڕه‌ی خۆت پێت ڕابكێشه.
.واته: پێویسته گونجان وهه‌ماهه‌نگی ته‌واو بكه‌ی له نێوان داهات وخهرجییهكانت به شێوه‌یه‌ك زیاتر سه‌رف نه‌كه‌ی له‌وه‌ی ده‌ستت كه‌وتووه.
Comments
☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆
May He protect Us in straight path.
☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆