The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each. 451. Give a dog a bad name and hang him. تۆمه‌ت بۆ سه‌گێك هه‌ڵبه‌سته و دواتر هه‌ڵیواسه. واته: كه‌سێكی باش ئه‌گه‌ر قسه‌ت له دوای كرد و بوختانت بۆی هه‌ڵبه‌ست ئه‌وا ناو و ده‌نگی ناشیرین ده‌كه‌ی و ژیانی لێ ناخۆش وتاڵ ده‌كه‌ی وده‌توانرێ سزای له‌سه‌ر بسه‌پێنرێ. 452. Give a lie twenty-four hours’ start, and you can never overtake it بۆ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر ده‌رفه‌ت به درۆ بده ئه‌وكات هه‌رگیز ناتوانی بیوه‌ستێنی. واته: ئه‌گه‌ر درۆ و بوختان و چه‌واشه‌كاری له‌سه‌ره‌تاوه و زوو ووشك نه‌كرا كۆتایی پێ نه‌هێنرا ئه‌وا له كه‌سێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه تا وای لێدێت وه‌كو شتێكی ڕاسته‌قینه‌ی لێدێت ئه‌وكاتیش هه‌رچه‌نده هه‌وڵده‌ی ناتوانی كۆتایی پێبێنیت. 453. a man fortune and cast him into the sea. به‌خت بده به كه‌سێك و دواتر فڕێی بده ناو ده‌ریاوه. واته: به‌خت كاریگه...
I am Ihsan Saber, an English Language Teaching (ELT) professional, teacher trainer, translator and blogger with an M.A. degree from the University of Sussex, in the U.K.