The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each. 412. First think, then speak. سه‌ره‌تا بیر بكه‌وه پاشان قسه بكه. واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك به بێ بیركردنه‌وه قسه‌ی كرد ئه‌وا قسه‌ی پڕوپوچ ده‌كات وكه‌س هیچی لێ تێناگات وبه ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو قسه ده‌كات یان قسه له‌سه‌ر شتی لاوه‌كی ده‌كات كه هیچ په‌یوه‌ندی به بابه‌تی سه‌ره‌كییه‌وه نییه، هه‌ر بۆیه پێویسته مرۆڤ به ووردی بیر بكاته‌وه و بیری ڕێك بخاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به قسه‌كردن. 413. First thrive and then wive. سه‌ره‌تا كۆشش بكه پاشان هاوسه‌رگیری بكه. واته: پێویسته گه‌نج په‌له نه‌كات له هاوسه‌رگیری بۆیه پێویسته كار بكات و كۆشش بكات ئینجا ده‌توانێ به‌رگه‌ی بار و ناخۆشییه‌كانی هاوسه‌رگیری هه‌ڵبگرێ و ژیانێكی خۆش و شایسته دابین بكات. 414. First try and then trust. سه‌ره‌تا تاقی بكه‌وه پێش ئه‌وه‌ی متمانه ببه‌خشی. واته: پێویسته مرۆڤ متمانه به كه‌س نه‌به‌خشێ تاوه‌كو تاقیی...
I am Ihsan Saber, an English Language Teaching (ELT) professional, teacher trainer, translator and blogger with an M.A. degree from the University of Sussex, in the U.K.