The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each. 406. First come, first served. ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بێت، پێش هه‌موان خزمه‌ت ده‌كرێت. واته: ئه‌وه‌ی پێش هه‌موان بچێته چێشتخانه تام و چێژی زۆر له خواردنی تازه ده‌كات و به حه‌ز وكه‌یفی خۆی ده‌خوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به دره‌نگه‌وه بچێت ته‌نها پاشماوه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و په‌نده مرۆڤ هان ده‌دات كه هه‌ل بقۆزێته‌وه و ده‌ست پێشخه‌ری بكات. 407. First deserve, and then desire. سه‌ره‌تا شایسته به، دواتر ئاوات بخوازه. واته: سه‌ره‌تا پێویسته زۆر هاوڵ بده‌ی و خۆت ماندوو بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی شایسته بیت پاشان ئاوات بخوازه بۆ ئه‌و شتانه‌ی ده‌ته‌وێ به‌ده‌ستیان بێنی. 408. First impressions are most lasting. تێڕوانينى يەكەم بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنێ. واته: كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار كه‌سێك ده‌بینی ئه‌وا وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه له مێشكت خه‌زن ده‌بێت كه ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده یان هه‌ژاره، چاو ت...
I am Ihsan Saber, an English Language Teaching (ELT) professional, teacher trainer, translator and blogger with an M.A. degree from the University of Sussex, in the U.K.