The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each. 403. The fire which lights us at a distance will burn us when near. ئاگر له دووره‌وه ڕووناكمان ده‌كاته‌وه و له نزیكه‌وه ده‌مان سوتێنێ. واته: ئه‌و په‌نده بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه به‌كاردێت كه هاوڕێیه‌تی كردنی سه‌ركرده فه‌رمانڕه‌واكان له دووره‌وه خێر وچاكه‌ی تێدایه و نزیك بوونه‌وه‌ش لێیان شه‌ڕ و خراپه وله‌ناوچوونه. 404. The first blow is half the battle. لێدانی یه‌كه‌م نیوه‌ی جه‌نگه. واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ست درێژی كرده سه‌ر دوژمنه‌كه‌ی و له ناكاو ده‌ستی خۆی وه‌شاند، دوژمنه‌كه تووشی شڵه‌ژان ده‌كات و هاوسه‌نگی تێك ده‌چێت به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتن بۆی ئاسان ده‌بێت. ئه‌و په‌نده‌یه بۆ شه‌ڕ وپێشبڕكێ و وه‌رزش به‌كاردێت. 405. First catch your hare. سه‌ره‌تا كه‌روێشكه‌كه ڕاو بكه. واته: پێش ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌یه‌وه كه چۆن كه‌روێشكه‌كه بكوڵێنی و چۆن بیخۆی پێویسته سه‌ره‌تا ڕ...
I am Ihsan Saber, an English Language Teaching (ELT) professional, teacher trainer, translator and blogger with an M.A. degree from the University of Sussex, in the U.K.