The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each. 397. Fine feathers make fine birds. په‌ڕامووچه‌ی جوان باڵنده‌ی جوان دروست ده‌كات. واته: هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌بینی گرنگی به چۆله‌كه‌ی جوانی ده‌دات و به نرخێكی گران ده‌یكڕێ له‌كاتێكدا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ نییه له‌نێوان ئه‌و چۆله‌كه جوانانه وچۆله‌كه‌ی ئاسایی ته‌نها په‌راموچه‌كه‌ی نه‌بێت. سه‌یری تاووس بكه كه خه‌ڵكی پێوه سه‌رسامن وئاوڕی لێ ده‌ده‌نه‌وه ته‌نها به‌هۆی جوانی په‌ڕامووچه‌كانی، به‌هه‌مان شێوه‌ش مرۆڤ ده‌توانی به‌هۆی جل وبه‌رگی ڕێك وجوان سه‌رنجی بۆخۆی ڕابكێشی. 398. Fine words butter no parsnips. قسه‌ی خۆش وهه‌نگویناوی هیچ سودی نییه وبه‌رناگرێ. واته: لێدوان وقسه وباسی سه‌رنج ڕاكێش وبه‌ڵێنی زۆر وگه‌وره ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی له‌گه‌ل نه‌بێت هیچ سوودێكی نییه. 399. The fingers of the hand are not alike. په‌نجه‌كانی ده‌ست به یه‌كتری ناچن. واته: چۆن په‌نجه‌كانی ده‌ست له درێژی وكورتی...
I am Ihsan Saber, an English Language Teaching (ELT) professional, teacher trainer, translator and blogger with an M.A. degree from the University of Sussex, in the U.K.