The following are common English proverbs and short meanings and explanations in Kurdish, leave a comment if you know an equivalent Kurdish proverb for each. 214. Distance lends enchantment to the view. بینینی شت له دوور جادوو و سیحر به دیمه‌ن ده‌به‌خشێت. واته: شته‌كان له دووره‌وه زۆر جوان دیارن به‌ڵام كاتێك مرۆڤ لێیان نزیك ده‌بێته‌وه به‌و شێوه‌یه نییه چونكه به شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌یانبینێ. زۆرجار به جل وبه‌رگێك زۆر سه‌رسامی كاتێك له فرۆشگایه‌ك ده‌یبینی به‌ڵام كاتێك لێی نزیك ده‌بیه‌وه وده‌ستی لێده‌ده‌ی سه‌رسامییه‌كه‌ت وه‌كو خۆی نامێنێ یان جاری وا هه‌ر حه‌زیشی پێ ناكه‌ی. 215. Divide and rule. جیاوازییان بخه به‌ینی و له ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامبه. واته: ئه‌وه بۆ سه‌ركرده و به‌رپرس به‌كاردێ كه جیاوازی وناكۆكی ده‌خاته نێوان نه‌یاره‌كانی و بۆئه‌وه‌ی یه‌ك نه‌گرن وڕێك نه‌كه‌ون له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئاواش به ئاسانی ده‌توانی زاڵ بێت به‌سه‌ریان. 216. Do all you can to be good and you will be so. چاكه بكه و بیده به ئاودا. واته: ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توا...
I am Ihsan Saber, an English Language Teaching (ELT) professional, teacher trainer, translator and blogger with an M.A. degree from the University of Sussex, in the U.K.